ئەگوێرۆ بەهۆی کێشەیەکەوە زیاتر لە چوونی بۆ بارسێلۆنا نزیک دەبێتەوە

ئەگوێرۆ کێشەیەکەوە لەگەڵ یاریزانانی مانچێستەر سیتی زیاتر لە چوونی بۆ بارسێلۆنا نزیک دەبێتەوە و لە یانەکەی تووڕەیە.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، سێرخیۆ ئەگوێرۆ لە یاریی بەرامبەر بۆرووسیا مونشنگلادباخ زۆر لە یاریزانانی یانەکەی تووڕە بووە، چونکە چەند جارێک یاریزانەکان پاسیان پێنەداوە و ئەمەش هێرشبەرە ئارجێنتینییەکەی تووڕە کردووە و چەند جارێک کۆن لە یارییەکە هاواری کردووە ‘کەس پاسم پێنادات’.

دوای سەرکەوتنی خوان لاپۆرتا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد لاپۆرتا دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەگوێرۆ بگوازێتەوە بارسێلۆنا و لەگەڵ مێسی هاوڕێی کۆیان بکاتەوە.

کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی ئەگوێرۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت و تاکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە و دەتوانێت هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی یانەکەی بەجێبهێڵێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close