زێدان ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریال مه‌درید قسه ده‌كات
دوایی كرانه ده‌ره‌وه‌ی یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ، ده‌نگۆكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریال مه‌درید سه‌ری هه‌ڵدایه‌و و زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌رباره‌ی ئه‌م قسه‌ی كردووه.
زێدان له پرێس كۆنفڕانسی پێس یاریی یانه‌كه‌ی له چامپۆنزلیگ دژی ئاتاڵانتا، ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی روۆناڵدۆ بۆ مێرێنگی گوتوته‌یه‌تی:”به‌ڵێ، ده‌كرێت ئه‌و هه‌واڵه راست بێت، ئێمه هه‌موومان كریستیانۆ ده‌ناسین، به‌ڵام ئه‌و یاریزانی یوڤێنتۆسه و ئێمه رێز له‌وان ده‌گرین، ئه‌و ئێستا یاریی بۆ یانه‌یه‌كی جیاواز ده‌كات، رێگا بده‌ن و ببینین له داهاتوو چی رووده‌دات”.
كریستیانۆ دوایی كرانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له چامپیۆزلیگ، ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا، به‌ڵام له یه‌كه‌م یاریی دوایی ئه‌و شكسته، توانی له دژی كالیاری له سێریا ئه‌ی 57مین هاتریك له كاروانی وه‌رزشی خۆی تۆمار بكات.