زێدان لە نێو مەشقەكانی ئەمرۆ هەواڵێكی ناخۆشی لەسەر ئەستێرەیەكی یانەكە پێگەیشت

ئێستا گەیشت

بەر لە ڕۆژێك لە یارییە چارەنووسسازەكەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ئەتلانتا لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، كەمێم پێش ئێستا زێدان بە هەواڵێكی ناخۆش سەبارەت بە هازارد تووشی شۆك بوو .

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید كەمێك پێش ئێستا دوایین یەكەی مەشق و ڕاهێنانی یانەی ڕیال مەدرید دەستپێكرد و تێیدا هەواڵی دابڕانی هازارد لەم مەشقانە بە زێدانی ڕاهێنەر گەیشت بەگوێرەی هەواڵەكان هازارد هەست بە باشی ناكات و ئێستا لە یەكەی پزیشكی یانەكە پشكنینی وردی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی پێكان یان چ كێشەیەكی جەستەیی هەیە، بەر لەوەی لیستی یاریزانانی یاری ئەتلانتا ڕابگەیەنرێت، بەپێی هەواڵەكانیش ئەگەر هازارد ئامادە نەبێت ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە لە لیستی یاری سبەی شەو بەرامبەر ئەتلانتا دوور دەخرێتەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە هازارد لەوساتەی پەیوەندی بەڕیال مەدرید كردوە بەهۆی دووبارە بوونەوەی پێكان نەیتوانیوە متمانەی زێدان و هاندەرانی ڕیال مەدرید وەربگرێت و لە میدیاكانیش بەهۆی ئەو پێكانانە بە گرێبەستێكی شكیستخوارد و باسی لێوە دەكرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close