ماڕكا تەواوی قسەكانی ڕامۆس بۆ ناوبژیوان لەسەر ڕووداوی پەناڵتیەكە ئاشكرا دەكات

 

وێرای بردنەوەی ڕیال مەدرید بە زەحمەت لە ئیلچی لە لیگای ئیسپانیا بەڵام سێرخیۆ ڕامۆس بەهۆی تووڕەبوونی لەسەر هەژمار نەكردنی لێدانێكی سزا هەرایەكی گەورەی هەتا لە ژووری خۆگۆڕینی یانەكەشی ناوەتەوە ڕۆژنامەی ماڕكاش تەواوی قسەكانی ڕامۆس و ناوبژیواین لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاوكردوەتەوە.

بەگوێرەی (ماڕكا) ڕامۆس دوای یارییەكە لە ژوورخۆگۆڕینی یاریزانانی ڕیال مەدرید زۆر بە تووڕەیی قسەی كردوە و هەرای لەسەر ڕاستی ئەو پەناڵتیە ناوەتەوە كە بەق سەی خۆی ناوبژیوان هەژمار نەكردوە، ڕامۆس ڕووداوەكەی بۆ زێدان شیكردوەتەوە و خەمبار بووە بەوەی كە ناوبژیوان لێدانێكی سزای دروستی هەژمار نەكردوە.

لە لایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی ماڕكا قسەكانی ڕامۆس بۆ ڤاسكوێزی ناوبژیوانی یاری خستوەتە ڕوو، ماڕكا دەڵێت” ڕامۆس كە بینی گوتی ناوبژیوان هیچ كاردانەوەی نییە دەڵێت ” نەفرەت ئەوە لێدانی سزا نییە” جوان سەیری ڤار بكە من نەگرتوە ئەوە لێدانێكی سزایە و زۆر ڕوونە، دواتر كە ناوبژیوان هیچ قسە ناكات ڕامۆس دەگەڕێتوە دەڵێت” بۆ من قۆڵی خۆم بە ڕێكەوت شكاندوە، تكایە سەیری حاڵەتەكە بكە، من ئامادەم بەهەموو پارە و موڵكی خۆم گرەو بكەم كە ئەوە لێدانی سزایە، من لێرە دەمێنمەوە دەبێت ئەو پەناڵتیە وەربگرم، برۆ سەیری بكە دەزانی من ڕاستی دەڵێم.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close