مۆرینهۆ: چارەنووسی بەیل لە دەستی زیدان دایە

خۆزێ مۆرینهۆ پێیوایە چارەنووسی گاریس بەیل لە دەستی ئەودا نییە و زیدان بڕیاری یەکلاکەرەوە لەمبارەیەوە دەدات.

خۆزێ مۆرینهۆ بەڕێوەبەری هونەری تۆتێنهام هۆتسپێرس لەبارەی مانەەی گاریس بەیل لە تۆتێنهام کە ئێستا بە خواستن لە یانەکە یاریی دەکات، دەڵێت ‘پێویستە ئەم پرسیارە لە زیدان و ریال مەدرید بکەن چونکە هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی بەیل لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە، بۆیە چارەنووسی بەیل لە دەستی زیدان دایە و ئەو بڕیار دەدات بەیل چی بەسەر دێت، چونکە هێشتا یاریزانەکە لە دەستی ئەوان دایە’.

هەروەها مۆرینهۆ دەڵێت ‘لە سەرەتای وەرز بەهۆی پێکانەکان بەیل نەیتوانی ئاستی خۆی پێشکەش بکات، بەڵام ئاستی ئێستای باشە، پێویستە لە زیدان بپرسن بۆچی ئاستی لەمدواییانە لە ریال مەدرید دابەزیبوو، من دەمەوێت هەموو هەوڵێک بدەم بۆ ئەوەی ئەوەی لە توانایدا هەیە ئەو یاریزانە خوازراوە پێشکەشی بکات’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close