ماڕكا هەڵە كوشندەكەی زێدان لەگێمی دووەمی یاری سۆسیداد ئاشكرا دەكات

 

دوای ئەوەی ڕیال مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەیاریگای خۆی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد لەكیسدا، ڕۆژنامەی ماڕكای مەدریدی ئاشكرای كردوە كە زێدان بەگۆڕینی پلانی یارییەكە لە گێمی دووەم هۆكاری ئەو گۆڵەی سۆسیداد و خراپی ئاستی ڕیال مەدرید بوو كە 10 خولەكی سەرەتای گێمی دووەمی یارییەكەدا.

بەگوێرەی ماڕكا، زێدان هەڵەیەكی كوشندەی كرد كاتێك پلانی یارییەكەی لە 4-3-3 بۆ 3-5-2 گۆڕی، ئەو كاتە سۆسیداد بەتەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و تا خولەكی 54 گۆڵی خۆی تۆمار كرد، دواتر زێدان دوای چەند گۆڕانكارییەك پلانەكەی كردەوە 4-3-3 ئەوكاتە ڕیال مەدرید جارێكی دیكە كۆنترۆڵی یارییەكەی كردەوە، لە كۆتاییشدا ڤینیسۆس گۆڵی یەكسانبوونی تۆمار كرد.

لەهەواڵەكەی ماڕكا هاتوە كە هیچ لە یاریزانان پێشبینی ئەوەیان نەكرد كە زێدان دوای ئەو ئاستە نایابەی گێمی یەكەم بێت و پلان و شێوازی یارییەكە بگۆڕێت، بۆیە سۆسیداد ئەوەیان هەر زوو بۆ خۆیان قۆستەوە و گۆڵیان تۆمار كرد

لەكۆتایی هەواڵەكەدا، ڕۆژنامەكە ستایشی یاریزانە گەڕاوەكانی كرد بەتایبەتی ڤالڤێردی و ڕۆدریگۆ كە لەگەڵ هاتنە ناوەوەیان شان بەشانی ڤینسیۆس و دۆرۆ توانیان یارییەكە بگۆڕن و بەخێراییان هۆكاری تۆمار كردنی گۆڵ و یەكسان بوون و دروستكردنی چەند هەلێكی گۆلكردن بوون

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close