زێدان بەر لە یاری سبەی سۆسیداد ئەو 4 یاریزانانەی بۆ دەگەڕێتەوە

 

كەمێك پێش ئێستا یانەی ڕیال مەدرید دوایین یەكەی مەشقی بۆ خۆئامادەكارییەكانی یاری سبەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد ئەنجامدا، لەم یەكە مەشقییەش بۆ دووەمین ڕۆژ لەسەر یەك چەند ئەستێرەیەك لەوانیە پێكانیان هەیە مەشقەكانیان ئاسایی ئەنجامدا.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید دوای ئەوەی ئەمڕۆش هەرەیەكە لە مارسلیۆ و ئۆدەریزۆلا و ڕۆدریگۆ و ڤاڵڤێردی مەشقە بە كۆمەڵەكانیان ئەنجامدا دەتوانن بۆ لیستی یاریزانانی یاری سبەی بەرامبەر سۆسیداد بانگهیشت بكرێن، لێرەدا بڕیاری كۆتایی بەدەستی زێدانە و ئەو یاریزیانانە لە ئامادەباشیدان بۆیە ئەگەری زۆری هەیە بەلانی كەم 2-3 یاریزان لەوانە بانگهێشت بكرێن، جگە لەوانەش ئەمرۆ هەر یەكە لە بێنزیما و هازارد و میلیتاو بە تەنها لە یاریگا مەشقی تایبەتیان ئەنجامداوە بەمەش ئەوان چانسی بەشداری كردنیان لە یاری دێربی بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید دەبێت.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید سبەی شەو لەیاریگای خۆی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد یاری دەكات و بە بردنەوەش بۆ دووەمی ڕیزبەندی لیگا دەگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close