سیمیۆنی مەترسییەكانی لەسەر یاری ئەمرۆی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشكرا دەكات

 

بەر لەیارییە ئاگرینییەكەی نێوان ڤیاریال و ئاتلەتیكۆ مەدرید (دیگۆ سیمیۆنی) ڕاهێنەری ئاتلەتیكۆ مەدرید مەترسییەكانی خۆی سەبارەت بەو یارییە قورسە خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە دیگۆ سیمیۆنی گوتی ” یاریمان بەرامبەر ڤیاڕیال زۆر قورس دەبێت، من دەزانم ئەوان تیپێكی كوالیتی بەرزن و دڵنیام كۆنترۆڵی تۆپ لای ئەوان دەبێت و مەترسی زۆر بۆ سەرگۆڵی ئێمە دروست دەكەن، هەروەها ئەوان لە باڵەكان زۆر مەترسیدارن و هێڵی بەرگرییشیان بە سەركردایەتی (یاو تۆرێس) زۆر تۆكمەیە، سیمیۆنی هەر بەوەش نەوەستا و ستایشی ڕاهێنەری ڤیاریالی كرد و گوتی كە ئەو تیپە نایابە لەگەڵ ڕاهێنەرێكی نایابیش واتای ئەوەیە كە پێویستە باشترین ئاست پێشكەش بكەین بۆ ئەوەی سەركەوتن تۆمار بكەین.

لەلایەكی دیكەوە سیمیۆنی ڕایگەیاند كەفشاری زۆریان لەسەرە بۆ نموونە سوارێز ئەگەر كارتێكی زەرد لەو یارییە وەربگرێت ئەوا ناتوانێت لە دێربی بەرامبەر ریال مەدرید یاری بكات، بەڵام سیمیۆنی گوتی بۆ من ئێستا تەركیزم لەسەر یاری ڤیاریالە پێویستە سەرەتا بیر لەو یارییە بكەینەوە.

جێی ئاماژەیە، یاری ڤیاریال و ئاتلەتیكۆ مەدرید لە نێو یاریگای سیرامیكای تایبەت بە ڤیاریال كاتژمێر 11 ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close