وادەی گەڕانەوەی کەریم بێنزێما بۆ یاریکردن راگەیاندرا

کەریم بێنزێما ئەمڕۆ دەستی بە راهێنانە بەکۆمەڵەکان کردەوە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان نزیکبووەتەوە.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، کەریم بێنزێما دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە و ئەمڕۆ شەممە بە تۆپ یاریی دەکرد، بەڵام هێشتا بە تەواوەتی بۆ یاریی رۆژی دووشەممە بەرامبەر ریال سۆسیداد تەواو ئامادە نییە.

پێشبینی دەکرێت زینەدین زیدان پەلە نەکات و بێنزێما بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە بکات کە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە یاریی دێربی مەدرید بەیەک دەگەن.

بێنزێما لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 28 یاریی کردووە 17 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close