نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکانەکەی ئاراوخۆ

ئاراوخۆ گەرچی تازە لە پێکانەکەی چاکببووەوە بەرامبەر سێڤییا بەشداریی کرد، کەچی دووبارە تووشی پێکان بووەوە.

ئاراوخۆی 21 ساڵان خولەکی 68 بەهۆی پێکانی پیکێ هاتە ناو یاریگا بەڵام لە خولەکی 81 ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

دوای یارییەکە رۆناڵد کومان لەبارەی پێکانەکەی ئاراوخۆ گوتی ‘پێویستە تاکو رۆژی چوارشەممە چاوەڕی بکەین تاکو بزانین پێکانەکەی چۆنە’.

خاڤی میگێل رۆژنامەنوسی ئاسی ئیسپانی رایگەیاندووە، ئاراوخۆ دۆخی باشە و بۆ یاریی داهاتوو ئامادەیە، بەڵام کومان نەیویست سەرکێشی پێوە بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close