ماوەی دوورکەوتنەوەی پێدری لە یاریگا ئاشکرابوو

دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، پشکنینە سەرەتاییەکان ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەیان ئاشکرا کردووە

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە پێدری تووشی پێکان هاتووە، سبەی لە پشکنینی پزیشکی دەردەکەوێت کە پێدری چەندی پێویستە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاریگاکان

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەواڵێکی بەپەلە بڵار کردۆتەوە پێدری گۆنزالێز بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەی قاچی چەپی تووشی هاتووە پێویستی بە دوو یان سێ هەفتەیە تا دووبارە بگەڕێتەووە یاریگاکان

ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە زوترین کاتی گەڕانەوەی پێدری 21ی مانگە بۆ یاریی ریال سۆسیداد، ئەمەش واتا بۆ یاریی دژی پاریس سانجێرمان ئامادە نابێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close