ئه‌و ئێواره‌ خوانه‌ی مێژووی ڕۆناڵدۆ و به‌رشه‌لۆنه‌ی گۆڕی

سه‌رباری پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ڵام رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای به‌رازیلی ته‌نیا یه‌ك وه‌رز له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ مایه‌وه‌. ئه‌و له‌ هاوینی 1997دا به‌رامبه‌ر 28 ملیۆن دۆلار په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌وه‌ كرد. رۆیشتنی رۆناڵدۆ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌لای هانده‌رانی یانه‌كه‌وه‌ زۆر قورس بوو، ته‌نانه‌ت ببوه‌ گرێیه‌ك له‌لایان كه‌ بۆچی (دیارده‌) وا به‌زوویی جێی هێشتن؟
ئه‌و گرێیه‌ ساڵانێكی زۆر مایه‌وه‌، تاكو ئه‌وه‌ی خوان گاسپارتی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ نهێنییه‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند:
كه‌ رۆناڵدۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌جێبهێڵێت.
گاسپارت له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ سایتی گۆڵدا ده‌ڵێت:
“رۆناڵدۆ ده‌یویست له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بمێنێته‌وه‌، ئه‌و زۆر دڵخۆش بوو، ده‌یویست گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژبكاته‌وه‌”.
سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی به‌رشه‌لۆنه‌ رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ زۆر نزیكبوو درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵدۆ كۆتایی بێت و له‌سه‌ر زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كانیش رێككه‌وتنیان كردبوو، پاش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان رۆناڵدۆ و ئیداره‌ی یانه‌كه‌، بڕیارماندا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ بچینه‌ چێشتخانه‌یه‌ك بۆ نانخواردنی ئێواره‌.
گاسپارت پاش زیاتر له‌ 20 ساڵ ده‌ڵێت:
“هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مانكرد كاتێك چووین بۆ ئه‌و ئێواره‌ خوانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌مان نه‌كردایه‌، ئه‌وا گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵدۆ درێژ ده‌كرایه‌وه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرترین له‌لای ئێمه‌ یاریی ده‌كرد. به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی گاسپارت گه‌وره‌ بازرگانی نه‌وت ماسیمۆ مۆراتی، كه‌ ئه‌وكات خاوه‌نی زۆرینه‌ی پشكه‌كانی ئینته‌رمیلان بوو، ده‌ستوه‌رده‌داته‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌وه‌ و شكستی پێ ده‌هێنێت.
له‌و نێوه‌نده‌دا واته‌ له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ و گه‌یشتن به‌ چێشتخانه‌كه‌، مۆراتی په‌یوه‌ندیی به‌ راوێژكاره‌كه‌ی رۆناڵدۆوه‌ ده‌كات و رازی ده‌كات كه‌ رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه‌ بۆ خولی ئیتاڵیا.
دواتر له‌وێوه‌ راوێژكاره‌كه‌ی رۆناڵدۆ شكست به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دێنێت و هه‌رجاره‌ و داواكاریی زیاتر ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌، تاكو ده‌گاته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی پرۆژه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ شكست بێنێت”.
گاسپارت نهێنیی زیاتر ده‌گێڕێته‌وه‌ وتی:
“رۆناڵدۆ نیگه‌ران بوو به‌ شكستهێنانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌، ته‌نانه‌ت ده‌ستی كردبوو به‌ گریان، به‌ڵام راوێژكاره‌كه‌ی دڵنه‌وایی داوه‌ته‌وه‌ و پێیوتووه‌ كه‌ گرێبه‌ستی گه‌وره‌تری بۆ ئاماده‌كردووه‌.،هه‌روه‌ها پێیوتووه‌ كه‌ پێویسته‌ بچێته‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتری ده‌ست بكه‌وێت”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close