زێدان زنجیرەیەك هەواڵی دڵخۆشكەری پێگەیشت

 

بەر لە یاری ڕۆژی دووشەممە بەرامبەر ڕیال سۆسیداد زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید كۆمەلێك هەواڵی دڵخۆشكەری پێگەیشت، سەبارەت بەو یاریزانانەی پێكانیان هەیە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی ماڕكا ئاماژەی كردوە كە بارودۆخی (بێنزیما) زۆر باشە و پزیشكان بە زێدانیان ڕاگەیاندوە كە ئەگەری هەیە بۆ یاری سۆسیداد ئامادەبێت، بەڵام زێدان دەیەوێت سەركێشی پێ نەكات و بۆ یاری بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید سوود لە تواناكاین ورەبگرێت تا 100% ئامادەبێت، لە لایەكی دیكەوە هەر یەكە لە یاریزانان فیدی ڤاڵڤێردی و مارسلیۆ و ڕۆدریگۆ و هازارد و ڕامۆس و ئۆدەریزۆلا لە گەڕانەوە زۆر نزیك بوونەتەوە و دوایین یەكەی مەشقیان لە هۆڵی وەرزشی و بەشێكیش لە نێو یاریگا بە تۆپەوە ئەنجامداوە، ئەمرۆش دەردەكەوێت كامیان بۆ یاری سۆسیداد ئامادە دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی مەدرید ئاشكرایان كردوە كە لە ئێستادا ڕامۆس لەهەموو كاتێك زیاتر لەوە نزیكە كە گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕیال مەدرید تازە بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش نێوان ڕامۆس و پێرێزی سەرۆك ریال مەدرید بە كاتێكی باش تێپەڕ دەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، ڕیال مەدرید دوو یاری قورسی لەم هەفتەیە لەدەرەوەی یاریگای خۆی هەیە، یاری یەكەم دووشەممە بەرامبەر سۆسیداد دەبێت و دواتریش لە واندا میترۆپۆلیتانۆ ڕووبەڕووی ئاتلەتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close