نوێترین زانیاریی لەبارەی گفتوگۆیەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆس لە ریال مەدرید

رامۆس نزیکە بگاتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێبکاتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، سێرخیۆ رامۆس و فلۆرێنتینۆ پێرێز پەیوەندییان لەگەڵ یەکتری بەهێز بووە و دوای تووشبوونی هەردووکیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی پرسینیان لە تەندروستی یەک، لە یەکتری نزیک بوونەتەوە و لە دوایین کۆبوونەوەیان لێک نزیکبوونەوە هەبووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رامۆس کە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت.
رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە چەند رۆژی رابردوو دوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا لەسەر پێداگیری خۆی چاوی بە رامۆس کەوتووە، نزیکن بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و رامۆس بە مەرجەکانی ریال مەدرید رازی بووە.

ریال مەدرید دەیەوێت بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی رامۆس بە کەمکردنەوەی %10ی مووچەکەی نوێبکاتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close