هۆکاری وازهێنانی هێنری لە کاری راهێنەرایەتی مۆنتریال ئاشکرابوو

دوای ئەوەی هێنری بریاریدا وازهێنانی لە کاریی راهێنەرایەتی یانەی مۆنتریالی کەنەدی بهێنێت، هەر زوو هەواڵەکە تەواوی میدیاکانی داگیر کرد چونکە بە هۆکاری جیا لە وەرزش و ئەنجامەکانی یانەکەی بوو

هێنری لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان هۆکاری سەرەکی وازهێنانی لە کاری راهینەرایەتی یانەی مۆنتریالی کەنەدی ئاشکرا کرد و گوتی : ” لە ساڵی ڕابردووە تا ئێستا من بە دۆخێکی زۆر سەخت تێدەپەڕم، بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەمتوانیەوە منداڵەکانم ببینم، بە هۆی ئەوەی گەشت کردن لە ئەمریکاوە بۆ لەندەن زەحمەت بووە
هێنری لە بەردەوامی قسەکانی گوتی : ” هەر لەبەر ئەو هۆکارانە بریارمدا کەنەدا جیبێلم و بگەڕێمەوە لەندەن، بۆ ئەوەی نزیک بم لە خێزانەکەم، سوپاسی یانەی مۆنتریال دەکەم بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵیان کارم کرد

تێری هێنری لە ساڵی 2019 وە راهێنەری یانەی مۆنتریالی کەنەدیە، گڕیبەستەکەی تا ساڵی 2021 بوو بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو بە هۆکاری خێزانی وازهێنانی لە کاری راهێنەرایەتی یانەی مۆنتریاک هێنا

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close