یۆرگین كلۆپ دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا

 

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم دواییەی یانەی لیڤەرپوول، یۆرگین كلۆپی ڕاهێنەری یانەی سوور پۆشەكە لە گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا زۆر نزیك دەبێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی لە ئێستادا بەهۆی دۆڕانە یەك بەدوای یەكەكانی لیڤەرپوول لە پاڵەوانێتییە جیاجیاكان یۆرگین كلۆپی ڕاهێنەر لە هەموو ساتێك لە جێهێشتنی پرێمەرلیگ نزیكتر بووەتەوە و وێستگەی داهاتووی ڕاهێنەرەكەش لەگەڵ هیچ یانەیەك نابێت بەڵكو دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مانشافت و شوێنی یواكیم لۆف دەگریتەوە، بەگوێرەی هەواڵەكە كلۆپ كرێبەستەكەی كە تا ساڵی 2024 ە لەگەڵ ڕیدز تا كۆتایی بەردەوام نابێت، بەڵكو دەڕوات، لێرەش ئەگەرەكانی پەیوەندی كردنی بە هەڵبژاردەی ئەلمانیا 68% دەبێت و پێشبینی لەسەر مانەوەی كلۆپ لە پرێمەرلیگ لەگەڵ لیڤەرپوول تەنها 32% لەسەد دەبێت.

جێی ئاماژەیە، لیڤەرپوول لەم وەرزە بەهۆی چەند شكستێكی یەك بەدوای یەك لە ڕكابەریی كردن لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ دوور كەوتوتەوە، بەلام لە چامپیۆنزلیگدا چانسی گەیشتنی بۆ قۆناغی هەشت بەهێزە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close