گورزێکی کوشندەی تر بەر پێکهاتەکەی یۆرگن کلۆپ کەوت

دوای ئەوەی لیڤەرپوول ئەم وەرزە بە کۆمەڵێک پێکان دەستیان بەیارییەکان کرد، لە دواین هەواڵدا باس لە پێکانی هێندرسۆنی کاپتنی یانەکە دەکرێت بۆ ماوەی زیاتر لە یانزە هەفتە بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە هەفتەی رابردوو لە یاریی دژی ئیڤەرتۆن تووشی هات

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی لە هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول بڵاوی کردۆتەوە پێکانەکەی جۆردان هێندرسۆن کە لە ڕانیدابوو مەترسیدارە پێویستی بە کاتێکی زۆرە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان، لە دریژەی هەواڵەکەی زە ئەتلەتیک باسی لەوە کردووە بۆ گەڕانەوەی لەم پێکانە جۆردان هێندرسۆن پێوستی بە زیاتر لە 6 بۆ 12 هەفتە هەیە تا بە تەواوی چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە یاریگاکان، ئەمەش واتە ئەم وەرزە بۆ هێندرسۆن کۆتایی دێت ناتوانێت بەشداری یارییەکان بکات

دوای پێکانە سەختەکەی ڤان دایک هێندرسۆن کاپتنی یەکەمی یانەکە وەک شوێنگرەوەی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە سەرکردایەتی هێلی بەرگری لیڤەرپوولی دەکرد، بەڵام پێکانە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو یاریزانە تا کۆتایی وەرز لە یاریی کردنی دادەبرێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close