پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یاری ئەمشەوی بەرامبەر ئەلانتا بڵاوكرایەوە

 

بڕیارە لە كاتژمێر 11ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر یانەی ڕیال مەدرید ببێتە میوانی یانەی ئەتلانتای ئیتالی لە میانەی یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا، سەبارەت بەم یارییەش ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەی بڵاوكردوەتەوە.

بەگوێرەی پێكهاتەكەی ڕۆژنامەی ئاس ڕیال مەدرید هەر بەپلانی 3-3-4 یاری دەكات، هەرچەندە پێشبینی ئەوەش هەیە كە زێدان ئەمرۆ بەهۆی زۆری پێكانەكانی ڕیزەكانی یانەكەی پلانەكەی بۆ 2-5-3 بگۆڕێت، ئەوەی خوارەوەش پێكاتەكەیە:
گۆڵپارێز : تیبۆ كۆرتوا
بەرگری: ڤاسكوێز، ناچۆ ، ڤاران، میندی
ناوەڕاست: مۆدرێچ، كاسیمیرۆ، كڕۆس
هێرشبردن: ئاسنسیۆ، ڤینسیۆس، ماریانۆ

ئەوەش وێنەی پێكهاتەی هەردوو یانەكەیە ..

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close