ڤینیسیۆس جۆرنیۆر بەدوای بردنەوەی بالۆن دۆری دەگەڕێت

 

لەتازەترین چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، (ڤینسیۆس جۆنیۆر) ی ئەستێرەی لاوی ڕیال مەدرید باسی چەندین تەوەری تایبەتی بە ژیانی رۆژانەی لەگەڵ ڕیال مەدرید و كێشەكان و خواستەكانی خۆی لەگەڵ یانەكە كردوە.

ڤینسیۆس لەم چاوپێكەوتنەدا كە لە ڕۆژنامەی ئاسی مەدریدی بڵاوكراوەتەوە سەرەتا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەوەی لەگەڵ ڕیال مەدرید یاریدەكات و ڕایدەگەیەنێت كە هیچ بیر لە رۆیشتن بۆ یانەیەكی دیكە ناكاتەوە و لێرە هەوڵی بەردەوام دەدات تا كاری گەورەتر و باشتر بۆ یانەكە بكات.

سەبارەت بە ئاواتەكان و خواستەكانی لەگەڵ ڕیال مەدرید ڤینیسیۆس دەڵێت ” بردنەوەی بالۆن دۆر یەكێكە لە خەونەكانی من لە داهاتوودا پێم زۆر گرنگە بەدەستی بهێنم بەڵام لەو ساتە زۆرم لەپێشە تا ئەو خواستە بەدی بهێنم، من پێم وایە ئێستا یاریزانی لاوی دیكە هەن لە یانەكانی دیكە و ریالیش مەدریدش كە شایستەی بردنەوەی بالۆن دۆر بن.

سەبارەت بە هازارد و بێنزیما ڤینیسیۆس دەڵێت ” هەمیشە ئامۆژگاری گرنگ لە هازارد وەردەگرم بە تایبەتی سەبارەت بە بڕینی یاریزانان و شكاندنی هێڵی بەرگری بەرامبەر ئەو لەگەڵ من لە هەمان شوێن یاریدەكات و زوو زوو تێبینییەكانی خۆیم پێ ڕادەگەیەنێت و منیش زۆر سوودی لێ وەردەگرم، دەربارەی بێنزیماش من زۆر ڕێزی دەگرم و هیچ كێشەیەك لە نێوانمان نەمایە و هیچ كاتێكیش هەستم نەكردوە كێشە هەبێت، ئەو یاریزانێكی گەورەیە.

لەكۆتاییدا سەبارەت بەو یاریزانە لاوانیە پێیان سەرسامە ڤینیسیۆس دەڵێت ” من بە ئاستی یاریزانان جادون سانچۆ و هالاند و ئاسنۆ فاتی و ردۆدریگۆی هاوڕێم لە ڕیال مەدرید كەی اریزانێكی زۆر بەتوانایە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close