ڕۆژنامەیەكی مەدریدی هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ هاندەرانی ڕیال مەدرید بڵاوكردەوە

 

لەنێو گەرمەی كێشەكانی ڕیال مەدرید بەهۆی زۆری پێكانەكان كەمی ئەو یاریزانانەی بۆ یاریكردن لە بەردەستی زێدانی ڕاهێنەرن، ڕۆژنامەیەكی مەدریدی هەواڵێكی دڵخۆشكەری بە هاندەرانی ریال مەدرید ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی ئاسی مەدریدی بڵاویكردوەتەوە كە سێرخیۆ ڕامۆسی كاپتنی ڕیال مەدرید زووتر لەوەی پێشبینی دەكرا دەگەڕێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەكە ڕامۆس لە هەفتەی دووەمی مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە مەشقەكان و بۆ 13ی مانگی ئاداریش لە یاری بەرامبەر ئیلچی ئامادەدەبێت، بەمەش ڕامۆس دەتوانێت لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ئەتلانتا بگەڕێتەوە و یاری بكات.

لە تازەترین لێدوانی ڕامۆس سەبارەت بەو پێكانە یاریزانەكە دەڵێت ” من تا بە ڕێژەی 100% چاك نەبمەوە بۆ مەشقەكانی ڕیال مەدرید ناگەڕێمەوە، ئەوە لەكاتێكدا یاریزانەكە زۆر بە سەركەوتوویی رۆژانە مەشقەكانی لە هۆڵی تایبەتی یانەكە ئەنجام دەدات و هیچ كیشەیەكی نییە.

جێی ئاماژەیە، سبەی شەو ریال مەدرید لە یارییەكی سەختتدا ڕووبەڕووی یانەی ئەتلانتا دەبێتەوە، لەم یارییەش ڕامۆس و 8 یاریزانی دیكە بەهۆی پێكان دادەبڕێن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close