سوارێز بۆیەکەمجار قسەی بەرپرسانی بارسێلۆنا لە کاتی بەجێهێشتنی یانەکە ئاشکرا دەکات

لویس سوارێز لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ هێرشێکی توند دەکاتە سەر بەرپرسانی بارسێلۆنا.

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی دەڵێت ‘بێگومان بیری مێسی دەکەم، جگە لەوەی ئەو یاریزانەیە کە هەموومان دەیناسین، یەکێک بوو لە هاوڕێیە نزیکەکانم بیری ئەو گفتوگۆیانە دەکەم کە رۆژانە بەیەکەوە دەمانکرد، ئێمە پەیوەندییەکی خێزانی پتەو لە نێوانماندا هەبوو، منداڵەکانیشیمان بیری یەکتری دەکەن، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنمان دەمانزانی دەبێت خۆمان بۆ ئەم قۆناخە ئامادە بکەین’.
سوارێز جارێکی دیکە بە توندی رەخنەی لە بەرپرسانی بارسێلۆنا گرتووە و دەڵێت ‘ئەوەی زۆر ئازاری من دەدات ئەوەیە بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیان گوتم تۆ تەمەنت هەڵکشاوە و ناتوانی وەکو پێویست ئاستێکی باش پێشکەش بکەیت، من لە بڕیارەکەیان دەگەم بەڵام پێموایە شایستەی رێزی زیاتر بووم، چونکە بەلایەنی کەم هەموو وەرزێک 20 گۆڵم تۆمار دەکرد و جگە لە مێسی هیچ یاریزانێکی دیکە لە من گۆڵی زیاتری نەدەکرد’.
هەروەها سوارێز دەشڵێت ‘زۆربەی گرێبەستەکانی بارسێلۆنا بەو شێوەیە نەبوون کە چاوەڕوان دەکران، بەڵام من لەگەڵ بارسێلۆنا سەرکەوتنم بەدەستهێنا.

A lire dans FF - Luis Suarez (Atlético Madrid) en entretien dans France  Football : «Il faut encore compter sur moi» - France Football

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close