كشانه‌وه‌ی ژماره‌ی درێسه‌كان له تۆپی پێدا

هه‌وراز كاوه
له‌جیهانی پیشه‌گه‌رێتی وه‌رزشی ئه‌مریكادا رێوشوێنێكی رێزلێنانی شایسته به‌و یاریزانانه پیاده ده‌كرێت كه خزمه‌تێكی بێوێنه پێشكه‌ش به تیپ و یانه‌كانیان ده‌كه‌ن و هۆڵی كه‌سایه‌تی-یان بۆ دروست ده‌كرێت.
له‌پاڵ ئه‌و رێزلێنانه‌دا، بابه‌تێكی دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێش له‌و وڵاته پێشه‌نگه‌ی جیهانی وه‌رزشدا هه‌یه یان با بڵێین له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ژماره‌ی درێسی یاریزانه ده‌گمه‌نه‌كان به‌هیچ یاریزانێكی تر ناده‌ن و له‌گه‌ڵ خانه‌نشین بوونی یاریزانه‌كه، ژماره‌ی درێسهكهشی له‌گه‌ڵیدا خانه‌نشین ده‌بێت، درێسی ژماره 23ی مایكل جۆردانی به‌هره‌مه‌ندی باسكه‌ی ئه‌مریكا و ژماره 99ی واین جریتسكی به‌هره‌مه‌ندی هۆكی ئه‌و وڵاته به‌ناوبانگترین دوو ژماره‌ن كه یانه‌كانیان (شیكاگۆ بۆڵز و ئیدمۆنتۆن ئۆیلرز) به‌هیچ یاریزانێكی تری نابه‌خشن.
چه‌ند ساڵێكه ئه‌و نه‌ریته‌ش به‌ره‌و تۆپی پێ گواستراوه‌ته‌وه، پێشتر وا باو بوو كه ژماره‌ی یاریزانانی ئه‌و یارییه جه‌ماوه‌رییه له 1 بۆ 11 بێت، به‌ڵام له‌ساڵانی 90ی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه ژماره‌كان گه‌وره‌تر و فراوانتر بوون، له‌پاش ئه‌وه‌وه گلدانه‌وه‌ی هه‌ندێك ژماره‌و تایبه‌تكردنی به‌ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوازه سه‌ریهه‌ڵدا، كه سایتی فیفا لهڕاپۆرتێكدا ئه‌و دیارده‌یه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
ره‌نگه دڵسۆزی بۆ یانه باشترین رێگهبێت بۆ بوون به یاریزانی ئه‌فسانه‌یی تێیدا، ئه‌گه‌ر ئیتاڵیا وه‌ربگرین هه‌ندێك نموونه دێته به‌رده‌ممان، به هه‌موو ته‌مه‌نی وه‌رزشیی خۆی له‌نێو لاكێشه‌ی سه‌وزدا فرانكۆ پارێزی به‌رگریكاری پۆڵاینی ئیتاڵیا ته‌نها بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان یاریی كردووه، كاتێك له‌ساڵی 1997 بڕیاری وازهێنانی له تۆپی پێ دا به‌رپرسانی یانه‌كه به سڕینه‌وه‌ی ژماره 6ی سه‌ر درێسه‌كانی یانه‌كه رێزیان لێناو چیتر ئه‌و ژماره‌یه نادرێت به هیچ كه‌سێكی دیكه.
هه‌مان رێز‌و پێ‌زانین له پاولۆ ماڵدینی جێگره‌وه‌ی پاریزی-یش نرا، ماڵدینی له‌سه‌ر رێچكه‌ی باوكی بووه دیارده‌ی به‌رگریكارانی ئیتاڵیا و یانه لۆمباردییهكه، شاره‌ی كاپتنی و پێگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پاریزی له دڵی به‌رگریكاراندا گرت، به درێسی ژماره 3 وه سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی ناوخۆیی و كیشوه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له ساڵی 2009 به‌ته‌واوی وازی له‌یاریكردن هێنا، پێشتریش ئه‌دریانۆ گالیانی جێگری سه‌رۆكی میلان رایگه‌یاندبوو: پاولۆ سیمبولی مێژووی یانه‌كه‌یه. درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا خانه‌نشین ده‌بێت، یاریزانه خۆشهویستهكهش كه (647) یاریی بۆ میلان كردووه، به‌مجۆره وه‌ڵامی لێدوانی گالیانی دایه‌وه: زۆر خۆشحاڵم و له‌ناخی خۆمدا چاوه‌ڕیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی وا بووم. هه‌میشه یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش و ته‌واوی رێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووم، له‌و كاته‌وه‌ی وازی هێنا ژماره 3 له درێسه‌كانی میلان‌دا نه‌ماوه تا ئه‌وساته‌ی كوڕێكی خۆی بتوانێت بگاته ئاستی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌و درێسه‌كه‌ی باوكی وه‌ربگرێت.
له ژماره به‌ناوبانگه‌كانی تری نێو تۆپی پێی ئیتاڵیا، ژماره 6ی ئهلدایهری ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی رۆماو ژماره 11ی جیجی ریڤای یاریزانی یانه‌ی كالیاری و ژماره 10ی رۆبێرتۆ باجیۆی ئه‌ستێره له‌گه‌ڵ بریشیاو هه‌مان ژماره‌ش بۆ مارادۆنای ئه‌فسانه له‌یانه‌ی ناپۆلی.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر مارادۆنا
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینیش بڕیاری دا له دوای مارادۆنا چیتر ژماره 10 به‌هیچ یاریزانێكی تر نه‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر بلیمه‌تیش ده‌ربچێت، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ته‌مه‌نه‌كانی خوارتریش، ته‌نها له‌و پاڵه‌وانێتیانه نه‌بێت كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی بهفیفاوه هه‌یه و ده‌بێت ژماره‌ی درێسه‌كان له 1 بۆ 23 بن. ئه‌و هه‌نگاوه ستایش و میوانداریی زۆرێك له ئهرجهنتینییهكانی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام هه‌بوو قبوڵی نه‌بوو.
یه‌كێك له‌وانه‌ی ناڕازی بوو له بڕیاره‌كه، ماریۆ كیمبسی سیمبولی گه‌وره‌ی نیشتمانیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین بوو، كه وتی: باشترین یاریزانه‌كانی جیهان ژماره 10 ده‌پۆشن، پێموایه ئه‌رجه‌نتین رۆژێك له‌ڕۆژان یاریزانی تری هاوشێوه‌ی دیێگۆ (مارادۆنا) به‌رهه‌م ده‌هێنێت. وای ده‌بینم كه ئه‌رجه‌نتین به‌بێ ژماره 10 وه‌ك ئابڕوچوون وایه، پێشنبینییهكهی كیمبس پڕاوپڕ راست ده‌رچوو، ئه‌وه‌تا لیۆنێل میسی بووه‌ته ئه‌فسانه‌ی وڵاته‌كه و تۆپی پێی جیهان، ئایا رۆژێك دێت یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان ببێته‌وه؟،
چه‌ندین نموونه‌ی دیكه‌ش هه‌ن، كه به‌هۆكاری دڵته‌زێن یاخود رێزلێنان بڕیاری سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێك ژماره‌ی