ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی ئاتاڵانتا بڵاوکردەوە

ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی بەرامبەر ئاتاڵانتا بڵاوکردەوە کە بەشێکی زۆری یاریزانەکانی یانەکە بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکراون.

زینەدین زیدان بۆ یارییەکەی ئاتاڵانتا کە شەوی چوارشەمە لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لە ئیتاڵیا دەکرێت بانگهێشتی ئەو یاریزانانەی کردووە کە بۆ یاریی بەرامبەر ڤایادۆلید بانگهێشتی کردبوون، کەریم بێنزێما، دانی کارڤاخال، سێرخیۆ رامۆس ئێدین هازارد و ڤالڤێردی لە دیارترین ئەو یاریزانانەن کە لە دەرەوەی لیستەکەدان.

زیدان بە ناچاری بانگهێشتی حەوت یاریزانی تیپی کاستیا و لاوانی کردووە بۆ ئەوەی لیستەکەی تەواو بکات، کە تەنیا 10 یاریزانی سەرەکی بۆ یارییەکە ئامادەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close