زیدان بۆ یاریی بەرامبەر ئاتاڵانتا حاڵی پەرێشانە

زیدان بۆ یاریی بەرامبەر ئاتاڵانتا حاڵی پەرێشانە، بەهۆی پەتای پێکان تەنانەت ناتوانێت 11 یاریزانیش بۆ یارییەکە کۆبکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، تاکو ئێستا هیچ یەکێک لەو یاریزانانەی بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر ڤایادۆلید ئامادە نەبوون، نەگەڕاونەتەوە راهێنانەکان و بە رێژەیەکی زۆر زینەدین زیدان ناچار دەبێت بە هەمان پێکهاتەی یارییەکەی شەممە بەرامبەر ئاتاڵانتا یاریی بکات.

تاکو ئێستا کەریم بێنزێما بە تەنیا راهێنان دەکات و ناتوانێت بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکان بکات و ئەستەمە بتوانێت چوارشەممە بەرامبەر ئاتاڵانتا یاریی بکات، بەمەش زیزۆ تەنیا 10 یاریزانی لەبەردەستە و ناچارە چەند یاریزانێک لە تیپی کاستییا و لاوان بانگهێشت بکات.

رۆژی چوارشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە ئیتاڵیا دەبێتە میوانی ئاتاڵانتا، زیدان دەیەوێت لەو یارییە بە یەکسانبوون بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی لە یاریی گەڕانەوە توانای یاریزانەکانی بۆ بگەڕێتەوە و بگاتە چارەکی کۆتایی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close