بارسێلۆنا دەچێتە نێو كێبڕكێی بەدەستهێنانی هالاند

 

وا دیارە یانەی بارسێلۆنا نایەوێت ڕۆڵی تەماشاكەر بگێڕێت لە كێبڕكێی بەدەستهێنانی (ئێرلینگ هالاند)ی هێرشبەری بڕۆسیا دۆرتمۆند كە بڕیارە ئەم هاوینە چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە سەرجەم پاڵێوراوان هالاند وەك كارتێكی بەهێز بۆ بردنەوەی هەڵبژاردەنەكانی پۆستی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بەكار دەهێنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێرشبەرەكە سەلماندی كە وەك سەری ڕم لەنێو یاریزانانی ئەو سەردەمە ڕكابەری نییە، لێرەدا بارسێلۆنا چاوەڕێی چەند شتێك دەكات یەكەمیان هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ و هەڵوێستی مێسی لە مانەوە یان ڕۆیشتن، هەروەها گرنگترین شتیش دابینكردنی پارەی گرێبەستی هالاند دەبێت كە بەلانی كەم لەگەڵ ئەو پارەیەی ڕایۆلای بریكاری وەریدەگرێت دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ، لەبەر ئەوەی بڕگەیەك هەیە ڕێگا بە هالاند دەدات بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ بڕوات .

بەپێی هەواڵەكە لە ئەگەری مانەوەی مێسی بەرپرسانی بارسێلۆنا هەوڵی فرۆشتنی چەند یاریزانێك دەدەن لەوانە كۆتینیۆ و جۆنیۆر فیربۆ و ساموێل ئۆمتیتی لەخۆوە گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close