ئەنچیلۆتی نێچێرێكی دیكەی بۆ گواستنەوە لە ڕیال مەدرید بۆ ئیڤرتۆن دەستنیشانكردوە

 

دوای ئەوەی لە گواستنەوەی (خامیس رۆدریگێز)ی هێرشبەری ڕیال مەدرید بۆ ئیڤرتۆن سەركەوتوو بوو، ئەمجارە كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری (ئیڤرتۆن) یاریزانێكی دیكەی ڕیال مەدرید وەك ئامانجی داهاتوو دیاری كردوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی لۆكاس ڤاسكوێز باڵی ڕیال مەدرید نێچیری داهاتووی كارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێت، ئەو یاریزانە كە گرێبەستی هاوینی داهاتوو كۆتایی پێ دێت ، تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ڕیال مەدرید تازە نەكردوەتەوە، بۆیە ڕاهێنەرە ئیتالییەكەی ئیڤرتۆن چاوەڕێ دەكات یاریزانەكەی ڕیال مەدرید بەخۆڕایی پەیوەندی بكات و بۆ مووچەش لەگەڵی ڕێكەوتن بكەن.

جێی ئاماژەیە ، ڤاسكوێز بەو گرێبەستەی لە ریال مەدرید پێشكەشی كراوە ڕازی نەبووە و لە ئێستاش جگە لە ئیڤرتۆن یانەكانی سیڤییا و ناپۆلی و ڤالەنسیا لە لیگا و تۆنهام و مانچێستەر یۆنایتد و چێلسی لە پرێمەرلیگ بایەخ بەو یاریزانە دەدەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close