شۆك.. كریستیانۆ رۆناڵدۆ بێ هیوا بووه و بڕیاریداوه له یۆڤێنتۆس بڕوات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یۆڤێنتۆس بێ هیوابووه و ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی یانه ئیتاڵییه‌كه به‌جێبهێڵێت.
میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاندووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یۆڤێنتۆس بێ هیوا بووه، ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی یانه‌كه به‌جێبهێڵێت، چونكه كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای به‌ده‌ستهێنانی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به یۆڤێنتۆس كرد و ده‌یه‌وێت له لوتكه‌ی ئاستی له ئه‌وروپا به‌رده‌وام بێت.
میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاندووه، دۆڕانه‌كه‌ی یۆڤێنتۆس له یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پۆرتۆ به ته‌واوه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بێ هیوا كردووه، هێرشبه‌ره پۆرتوگاڵییهكه به خۆرخێ مێندێزی گوتووه ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو بچێته یانه‌یه‌كی دیكه كه كریس تاكو هاوینی 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یۆڤی ماوه.
یۆڤێنتۆس له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1996 نه‌یتوانیوه نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت و ساڵی 2018 له‌پێناوی بهدهتسهێنانی ئه‌م نازناوه كریستیانۆ رۆناڵدۆی به 105 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه ریزه‌كانی.