لەبەر ئەم هۆكارە ڕیال مەدرید نزیكترین یانەیە بتوانێت هالاند بكڕێت

لەگەڵ درەوشانەوەی بەردەوامی (ئیرلینگ هالاند)ی ئەستێرەی نەرویجی یانەی دۆڕتمۆند چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا كەوتوونە خۆیان و بەنیازن ئەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە لاوەكە بدەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی( ماڕكا)ی مەدریدی ڕیال مەدرید كە یەكێكە لەو یانانەی بەدوای گواستنەوەی هالاند سەرقاڵە نزیكترین یانەیە كە بتوانێت گرێبەست لەگەڵ هالاند بكات، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی بەهێزی نێوان هەردوو یانەی دۆڕتمۆند و ریال مەدرید لە لایەك و بەهێزی پەیوەندی هەردوو سەرۆكی یانەكەش لە لایەكی دیكەوە، بەپێی هەواڵەكە فلۆرۆنتینۆ پێرێز پەیوەندییەكی زۆر بەهێزی لەگەڵ (ڤاتسكە) سەرۆكی دۆڕتمۆند هەیە، بۆیە هەر كاتێك دۆڕتمۆند نیازی ئەوەی هەبێت هالاند بفرۆشێت ئەوا پێش هەموو كەسێك هەواڵ بە پێرێز دەدرێت و هەر ئەویش بەربژێری سەرەكی دەبێت كە گرێبەستەكە یەكلایی بكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو هەردوو یاریزان مباپێ و هالاندی وەك دوو ئامانجی سەرەكی یانەكە دیاری كردوون و یانەكە دەیەوێت بەلانی كەم ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ یەك لەم دوو ئەستێرەیە بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close