پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیال مەدرید بۆ یاری ڤالەد وەلید بڵاوكرایەوە

 

كاتژمێر 11ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر یانەی ڕیال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەكی گرنگدا بێ 9 یاریزانی گرنگ ڕووبەڕووی ڤالەد وەلید دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی (ئاس)ی مەدریدی پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی ڕیال مەدریدی بۆ ئەم یارییە بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا زێدان وێرای یاری نەكردنی كۆمەڵێك ئەستێرەی كاریگەر بەشێوازی 3-3-4 یاریدەكات، ئەوەی خوارەوەش پێكهاتەكەیە كە تێیدا یەدەگی ریال مەدرید بەهۆی پێكانە زۆرەكان زۆر لاواز دەردەكەوێت.
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
بەرگریكاران: ناچۆ ، ڤاران ، میندی ، لۆكاس ڤاسكوێز
ناوەڕاست: مۆدریچ، كڕۆس ، كاسیمیرۆ
هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، ئاسنسیۆ، ماریانۆ دیاز

ئەوەی خوارەوەش وێنەی پێكهاتەی سەرەكی هەردوو یانەكەیە

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close