بارسێلۆنا لە فرۆشتنی سوارێز بەم شێوەیە 11 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلەتیكۆ مەدرید وەردەگرێت

 

وا دیارە ڕۆیشتنی (لویس سوارێز) لە بارسێلۆنا بۆ ئاتلەتیكۆ مەدرید بۆ یانە مەدریدییەكە بەخۆڕایی ڕاناوەستێت و بگرە ئەگەری زۆری هەیە بارسێلۆنا 11 ملیۆن یۆرۆ بەهۆی گۆڕانكارییەكانی گرێبەستەكەی وەربگرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی چەند مەرجێك وەك گۆڕانكاری لە گرێبەستی سوارێز هەبووە، لەوانە ژمارەی یارییەكانی بۆ یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید دەیكات لەم وەرزەدا ولەگەڵ ژمارەی گۆڵەكانی بەپێی ڕۆژنامەكە لە ئێستادا بارسێلۆنا 5 ملیۆن یۆرۆی مسۆگەر كردوە و چاوەڕێی ئەوە دەكات 6 ملیۆنی دیكە وەربگرێت ئەویش بم شێوەیەی خوارەوە، 2 ملیۆن یۆرۆ بە بارسێلۆنا دەدرێت گەر ئاتلەیتكۆ مەدرید بەربەستی چێلسی ببڕێت و بۆ قۆناغی 8 سەركەوێت، هەروەها بارسا 4 ملیۆن یۆرۆی دیكەش وەردەگرێت گەر سوارێز لە ئاتلەتیكۆ مەدرید مایەوە و بۆ وەرزێكی دیكەش لەگەڵ تیپەكەی سیمیۆنی یاری بكات.

لەكۆتاییدا بەپێی مەرجەكانی گرێبەستەكەی سوارێز ئەگەری زۆری هەیە بارسێلۆنا لە نێوان 9-11 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلەتیكۆ مەدرید وەبگرێت و كەمێك لە قەیڕانە داراییەكەی پێ چارەسەر بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close