زیدان بۆیەکەمجار بەراودی نێوان مباپێ و هالاند دەکات

زیدان بۆیەکەمجار بەراوردی نێوان مباپێ و هالاند دەکات و باسی ئەگەری گواستنەوەی مباپێ بۆ ریال مەدرید دەکات.
زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لەبارەی ئاستی هالاند و مباپێ دەڵێت ‘هالاند و مباپێ ئێستا لە هەمان ئاستی مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیماردان، ئەستێرەی ئێستا و داهاتووی تۆپی پێن، من نامەوێت لە نێوان مباپێ و هالاند دەستنیشان بکەم کامیان باشترن، بەڵام وەکو هەوادارێک چێژ لە یاریکردنیان وەردەگرم، من سەیری سەرجەم یارییەکانی مباپێ دەکەم و پێی سەرسامم ئاستە بەرزەکەشی بۆ من چاوەڕواننەکراو نییە چونکە دەمێکە دەیناسم’.

هەروەها زیدان لەبارەی گواستنەوەی مباپێ دەڵێت ‘من نامەوێت قسە لەمبارەیەوە بکەم، بەڵام من هیچ نامەیەکم لەبارەی مباپێ بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز نەناردووە، هاندەرانیش مافی خۆیان گوزارشت لە بۆچوونی خۆیان بکەن و داواکارییان هەبێت’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close