مەسرور بارزانی کێشەکانی یانەی زاخۆ چارەسەر دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەکانی یانەی زاخۆ چارەسەر دەکات و هاوکاری یانەکە دەکات.

عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە ‘لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ یانەی زاخۆ دووپاتکردەوە، بە رەزامەندی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران هاوکاریی یانەی زاخۆ دەکرێت، کە یانەکە لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و باشترین نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ خوله‌كه‌’.

یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لە 19 یاری تەنیا دوو یاریی دۆڕاندووە و بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەکە دێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close