ریال مەدرید ئەستێرەیەکی دیکەی تووشی پێکان بوو

کەریم بێنزێما بەهۆی پێکانەوە بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد، زیدان بۆ یاریی بەرامبەر ڤایادۆلید تەنیا 11 یاریزانی لەبەردەستە.

ئارانچا رۆدریگێز، رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە کەریم بێنزێما بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد، بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەپێی لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی بوو، تاکو ئێستا بۆ یاریکردن ئامادە نییە و ناتوانێت سبەی لە یاریی بەرامبەر ریال ڤایادۆلید یاریی بکات.

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، زیدان بۆ یارییەکەی ڤایادۆلید تەنیا 11 یاریزانی لەبەردەستە لەکاتێکدا رۆژی چوارشەممە ریال مەدرید لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئاتاڵانتا دەبێتەوە.

هەریەکە لە ئیدین هازارد، دانی کارڤاخال و سێرخیۆ رامۆس لە دیارترین ئەو یاریزانانەن بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close