بڕوا بکەی یان نا، چێڵسی ئامادە نەبووە بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ مباپێ بکات

کیلیان مباپێ کە ئێستا لە ترۆپکی ئاستیدایە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، لە یەکێک لە قۆناخەکانی تەمەنی چێڵسی ئامادە نەبوو بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، کاتێک کیلیان مباپێ تەمەنی 13 ساڵ بووە، چێڵسی نزیکبووە بێبەرامبەر بیگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام دۆزەرەوەی یاریزانان پێیوابووە هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە بەرگریکردن لاوازە بۆیە گرێبەستەکە واژۆ نەکراوە.

سێرج بۆگا ئەو دۆزەرەوەیە کە رای چێڵسی گۆڕیوە و ئێستا دوای نۆ ساڵ بە رۆژنامەی زە سەنی راگەیاندووە ‘ئێمە هەموومان زۆر بە مباپێ سەرسام بووین، دەمانزانی توانایەکی نایابی هەیە، بەڵام لە رووی بەرگریکردنەوە لاواز بوو، زۆر خۆی ماندوو نەدەکرد، بەبێ تۆپ باش نەبوو، بۆیە بەرپرسانی چێلسی بڕیاریان دا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیاندا بکەن و پەشیمان بوونەوە’.

مباپێی 22 ساڵ سێ ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە پەیوەندیی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کرد و لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بووە پاڵەوانی مۆندیال.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close