نێیمار لەسەر تویتەکەی دوو یاریی سڕ دەکرێت

بەهۆی ئەو تویتەی لەبارەی پێناڵتییەکەی بارسێلۆنا کردی، لەوانەیە نێیمار بۆ دوو یاریی سڕ بکرێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر ئەو تویتەی نێیمار داسێلڤا لەبارەی لێدانە سزایەکەی یاریی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان کردبووی، بۆ دوو یاریی سڕ بکرێت، کە تەنیا دوای چەند خولەکێک نێیمار تویتەکەی سڕییەوە.
نێیمار دوای ئەوەی لە یاریی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لیدانێکی سزا بۆ بارسێلۆنا هەژمارکرا، تویتێکی کرد بوو نووسیبووی ‘لێدانێکی سزای پێکەنیناوی’، بەڵام دواتر تویتەکەی سڕییەوە.
رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە، بەگوێرەی یاسای ژمارە ١١ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا نێیمار سەرپێچی رێنماییەکانی کردووە و سوکایەتی بە یاساکان کردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆ دوو یاریی سڕبکرێت، کە ئێستا بەهۆی پێکانەوە لە یانەکەی دابڕاوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close