گرتەیەكی ڤیدیۆیی شەڕە جنێوەكەی پیكێ و گریزمان بڵاوكرایەوە

 

دوێنێ لەكاتێكدا یاری نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان لە گێمی یەكەم بەردەوام بوو و پاریس فشاری زۆری كردبوو شەڕە جنێو لە نێوان جیڕارد پیكێ و ئەنتوان گیزمان دروست دەبێت.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە میدیا ئیسپانییەكان بڵاوكراوەتەوە سەرەتا پیكێ بەهۆی فشاری زۆری یانەی پاریس سان جێرمان بۆ سەرگۆڵی بارسێلۆنا هاوار دەكات و سەیری گریزمانیش دەكات و دەڵێت ” نەفرەتتان لێبێت هەوڵ بدەن تۆپ زیاتر كۆنتڕۆڵ بكەن، گریزمان بە قسە دێت و ئەویش دەڵێت ” دەنگت بەسەر من بەرز مەكەوە” ئینجا جنێوێك بە دایكی دەدات و دەڵێت چیتر هاوار لەسەر من مەكە، ئەوكات پیكێ هەمان جنێوەكە بە دایكی گریزمان دەداتەوە و پێی دەڵێت ” ئێمە 5 خولەكی تووشی مەینەتی بووین، تۆش چی دەكەی؟ دواتر دەڵێت لینگلی دەی هەمووتان شوێنی خۆتان بگرن، ئێمە وەك شێت وا ڕادەكەین، نەفرەت لە دایكتان، ئەو كات گریزمان دەڵێت منیش جووڵاوم .

لەكاتێكدا لە ماڵپەڕی دیكە ئاماژە بەوەش كراوە كە پیكێ بە گریزمانی گوتوە تۆ زۆر بە نەرم و نیانی یاری دەكەی و هاوكاریمان ناكەی، ئەو قسانەش لەكاتێكدا كە ئیكاردی و مباپی لە هەرایەكە نزیكبوون .

ئەو ڕووداوەش بەگوێرەی میدیاكان هۆكارێك بوو بۆ داڕمانی بارسێلۆنا لە گێمی دووەمی یارییەكە لەبەر ئەوەی یاریزانانی پاریس سان جێرمان بۆیان ڕوون بووەوە كە بارسێلۆنا كێشەی تێكەوتوە و هەلێكی باشە بۆ ئەوەی سەركەوتن لە ناو كامپ نو تۆمار بكەن، لە كۆتاییشدا ئەوە هەر ڕوویدا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close