له‌ یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌مه‌قاڵی و شه‌ڕه‌جنێو له‌ نێوان دوو یاریزانی بارسێلۆنا دروستبووه‌

له‌ یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌مه‌قاڵی و شه‌ڕجنێو له‌ نێوان دوو یاریزانی بارسێلۆنا دروستبووه‌ و هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ به‌گژیه‌كدا چوون.

كه‌ناڵی 3ی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان كه‌ 4-1 له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ كۆتایی هات، كاتێك كۆڕنه‌یه‌ك بۆ پاریس گیراوه‌، ده‌مه‌قاڵی له‌ نێوان ئانتوان گریزمان و جیرارد پیكێ دروستبووه‌، پیكێ هاواری به‌سه‌ر گریزماندا كردووه‌ و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ش به‌ توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ و جنێویشی پێداوه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ جنێویان به‌ دایكی یه‌كتریش داوه‌.

دوای یارییه‌كه‌ رۆناڵد كومان دانی به‌وه‌دانا كه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانن ریمۆنتادا بكه‌ن و گوتی ‘نامه‌وێت درۆتان له‌گه‌ڵ بكه‌م، ئه‌سته‌مه‌ ئێمه‌ بتوانین له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ ریمۆنتادا بكه‌ین چونكه‌ ئێمه‌ له‌ یاریگای خۆمان 4-1 دۆڕاوین’.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close