له‌ راپرسییه‌كدا هانده‌رانی پاریس سانجێرمان بڕیاری مانه‌وه‌ی مباپێ یان گواستنه‌وه‌ی مێسی ده‌ده‌ن

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كۆتایی وه‌رز، ده‌نگۆكانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌رمتر ده‌بێت، مانه‌وه‌ و رۆیشتنی كیلیان مباپێ، گواستنه‌وه‌ و گرینگی پێدانی پاریس سانجێرمان به‌ لیۆنێل مێسی، گرینگترین پرسی شه‌قامی پاریسی فه‌ڕه‌نسان و ئه‌وان بڕیاری خۆیانداوه‌.

پێگه‌ی RTL فه‌ڕه‌نسی، راپرسییه‌كی له‌ نێو هانده‌رانی پاریس سانجێرمان كردووه‌، ده‌رباره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كیلیان مباپێ یان گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی، له‌و راپرسییه‌ 73% به‌شدار بووان داوا ده‌كه‌ن PSG گرێبه‌ستی مباپێ نوێ بكاته‌وه‌، نه‌ك مێسی بگوازێته‌وه‌.

مێسی و مباپێ، تاوه‌كو ئێستا داهاتووی خۆیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام رۆیشتنی هه‌ردووكیان له‌ بارسا و سانجێرمان، زۆرترین ده‌نگۆی درووست كردووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close