کومان پێش یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت

رۆناڵد کومان پێش یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و دوو یاریزانی لە پێکان چاکبوونەتەوە.

یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ راگەیاند، جیرارد پیکێ و مارتن برایسوەیت ناویان لە پێکهاتەکەدایە و لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە، کە تازە لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت پیکێ لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەرەکی بێت، کە یارییەکە کاتژمێر 11:00ی شەو لە کامپ نوو دەکرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close