سوارێز دەتوانێت بەخۆڕایی بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە

 

بەئاشكراكردنی بڕەگەكانی گرێبەستی ئاتلەتیكۆ مەدرید لەگەڵ لویس سوارێز ئاتلەتیكۆ مەدرید نیگەران دەبێت، لەبەر ئەوەی بەهۆی بڕگەیەكی گرێبەستەكە سوارێز دەتوانێت ئەم هاوینە یانەكە جێ بهێڵێت.

بەپێی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید بەر لەوەی گرێبەست لەگەڵ سوارێز واژۆ بكات، لەو باوەڕە دا نەبوو كە یاریزانە ئۆرۆگواییەكە ئەو ئاستە بەرزە پێشكەش دەكات و ئەو هەموو گۆڵەش لە ماوەیەكی كورتدا تۆمار دەكات، بۆیە لە بڕگەیەك پاداشتی یەك ملیۆن یۆرۆی داناوە گە. سوارێز 15 گۆڵ تۆمار بكات، هەوەها پارەكە دەبێتە 2 ملیۆن یۆرۆ گەر 20 گۆڵ تۆمار بكات، لە كاتێكدا هەر ئێستا سوارێز 16 گۆڵی لە لیگا. تۆمار كردوە.

لە بڕگەیەكی دیكەجا كە یانەی ئاتلەیتكۆ مەدرید زۆر پێیەوە نیگەرانە ئەوەیە كە لە بڕگەكەجا هاتوە كە سوارێز دەتوانێت ئەم هاوینە بەخۆڕایی بۆ هەر یانەیەك بڕوات كە ئارەزووی لێ هەبێت، بەمەش یاریزانەكە زۆر بەئاسانی دەتوانێت ئەو بڕگەیە بۆ ڕۆیشتن لە ئاتلەتیكۆ مەدرید بەكار بهێنێت و جارێكی دیكە ئەم هاوینە بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە، بەڵام یاریزانەكە ئاسوودەیە بۆیە پێشبینی ناكرێت سوارێز ئەو بڕگەیە لەم هاوینە ئەكتیڤ بكات.

لەكۆتاییدا هاتوە كە بەرپرسانی یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید نەیاندەزانی سوارێز بەو ئاستە دەردەكەوێت بۆیە ئێستا لەو بڕگەیە زۆر پەشیمانن لەبەر ئەوەی ، بێ هیچ برە پارەیەك ڕێگا بە ڕۆیشتنی سوارێز دەدات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close