پێكانەكەی كارڤەخال زۆر خراپتر دەرچوو لەوەی پێشبینی دەكرا

 

تازەترین پشكننیەكانی كارڤەخال دەریخستوە كە یاریزانەكە تەنها 4 هەفتە دانابڕێت بەڵكو زیاتر لەو ماوەیە لە یارییەكانی ریال مەدرید دادەبڕێت .

بەگوێرەی بەیاننامەی پزیشكی ڕیال مەدرید كارڤەخال لە ماسوولكەكانی ڕانی ڕاستی لە هەمان شوێنەكەی پێشوو تووشی پێكان هاتوەتەوە و بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی مەدریدی كارڤەخال لە نێوان 6-8 هەفتە دادەبڕێت ، بەمەش لە كۆمەڵێك یاری گرنگی ڕیال مەدرید دادەبڕێت، لێرە ئامانجی ریال مەدرید ئەوەیە كارڤەخال بتوانێت پێش یاری كلاسیكۆی بەرامبەر بارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا ڕیال مەدرید بەهۆی پێكانی كارڤەخال و ئۆدەریزۆلا و ڕامۆس و میلیتاو و مارسلیۆ تووشی كێشەیەكی گەورە بووە لە هێڵی بەرگری و تەنها ناچۆ و ڤاران و میندی لەبەردەست زێدان هەن، بۆیە ئەو ناچار دەبێت لۆكاس ڤاسكوێزیش وەك بەرگریكار یاری پێ بكات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close