ڤیدیۆ: چه‌ند هانده‌رێكی بارسێلۆنا به‌هۆی مێسی هێرشیانكرده‌ سه‌ر سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان

به‌یانی سێ شه‌ممه‌، بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له‌ یاریگای كامپ نوو رووبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه‌، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌واوی ستافی psg له‌ سه‌رۆك، یاریزانان و راهێنه‌ران گه‌یشته‌ شاری بارسێلۆنا و به‌ره‌و جێگای مانه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتن.

له‌ كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناسر خلێفی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنا، چه‌ند هانده‌رێكی بارسا هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان و گوتافیان له‌ دژی ده‌گوته‌وه‌ و پێیان گوت:”واز له‌ مێسی بێنه‌ ئه‌ی لاواز، واز له‌ مێسی بێنه‌، ئه‌و له‌ بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه‌”.

ڤیدیۆی ساتی گوتافه‌كانی هانده‌رانی بارسێلۆنا بۆ ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان

ئه‌م قسانه‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنا له‌ كاتێكدایه‌، ده‌نگۆی زۆر هه‌یه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌، مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان بكات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close