كومان: ”ئێمه ده‌زانین چۆن رووبه‌ڕووی پاریس سانجێرمان ببینه‌وه”

روناڵد كومان، راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئیسپانی پێش رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئه‌وان ده‌زانن چۆن رووبه‌ڕووی psg ببنه‌وه.
كومان له پرێسكۆنفڕانسی پێش یاریی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ده‌رباره‌ی یارییه‌كه گوتی:”سه‌ره‌تا ئێمه دڵخۆش و په‌رۆشین به ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه، ئێمه ده‌زانین ئه‌م یارییه زه‌حمه‌ته، چونكه پاریس سانجێرمان یانه‌یه‌كی به‌هێزه”، هه‌رچی ده‌رباره‌ی نێیمار و مباپێ بێت، كومان گوتی:”یاریزانه‌كانی هاوشێوه‌ی مێسی، نێیمار و كریستیانۆ به‌رده‌وام پێویسته پارێزگاریان لێ بكرێت، ئێمه چێژ له یارییه‌كانیان ده‌بینین، نێیمار یاریی ناكات، یاریزانه نایابه‌كان پێویسته له یارییه به‌هێزه‌كان یاریی بكه‌ن، هیوادارم سه‌رجه‌م یاریزان پێكراوه‌كان له یاریی گه‌ڕانه‌وه یاریی بكه‌ن، ده‌رباره مباپێ، ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی یارییه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین، نه‌ك چاودێری به‌رده‌وامی مباپێ بكه‌ین”.
كومان ده‌رباره‌ی ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی له رووی به‌رگرییه‌وه گوتی:” چه‌ند بهرگریكارێكمان ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كه، به‌ڵام له راستیدا چه‌ند كێشه‌یه‌كمان هه‌یه، پێكان به‌شێكه له تۆپی پێ، له راستیدا پیكێ باشه و چه‌ند رۆژێكه راهێنان به باشی ده‌كات، به‌ڵام ئاراوخۆ تاوه‌كو ئێستا ئاماده نییه”.