وادەی دوور كەوتنەوەی فەرمی كارڤەخال لە یارییەكانی ڕیال مەدرید ڕاگەیەنرا

 

دوای ئەوەی لە یارییەكەی دوێنێ بەرامبەر ڤالەنسیا بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشت، ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكانی دانی كارڤەخال دەرچوو، تێیدا یاریزانەكە بۆ 4 هەفتە لە یارییەكانی مێرەنگی دادەبڕێت.

بەگوێرەی ئێزگەی (كادینا كۆپێ) كارڤەخال لە ڕانی ڕاستی تووشی لە هەمان شوێنی پێشوو تووشی پێكان هاتوە و پێویستی بە مانگێك هەیە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە یاری بكاتەوە، بەپێی هەواڵەكە كارڤەخال لە یارییەكانی ڤایەد وەلید و ئەتلانتا و سۆسیداد و ئاتلەتیكۆ مەدرید و ئیلچی دادەبڕێت.

لەكۆتایی هەواڵەكەش هاتوە كە ڕیال مەدرید دەیەوێت كارڤەخال بۆ یاری گەڕانەوەی بەرامبەر ئەتلانتا ئامادە بكات كە لە ناوەڕاستی مانگی ئادار ئەنجام دەدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close