کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی ئۆتۆمبێڵێکی دەگمەن بۆ خۆی دەکڕێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەبۆنەی رۆژی لەدیاکبوونی ئۆتۆمبێڵێکی گرانبەها و دەگمەنی بۆ خۆی کڕیوە، کە تەنیا 10 دانە لەو جۆرە ئۆتۆمبێڵە هەیە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی کە ئەم مانگە تەمەنی بووە 36 ساڵ، ئۆتۆمبێڵیکی بوگاتی بە 8 ملیۆن یۆرۆ کڕیوە، کە ئەو ئۆتۆمبێلە تەنیا 10 دانەی لێ دروستکراوە و یەکێکیان بووەتە هی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

ئۆتۆمبێڵە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا لە ماوەی 2,4 چرکە خێراییەکەی دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کە ساڵی رابردوو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە ئۆتۆمبێڵی دیکەی بوگاتی بە 18 ملیۆن یۆرۆ کڕیبوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close