پاریس سانجێرمان بەفەرمی گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی بۆ یاریی بارسێلۆنا راگەیاند

مارکۆ ڤێراتی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە بۆ یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا بەفەرمی بانگهێشتکرا.
یانەی پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی سبەی سێشەممە بەرامبەر بارسێلۆنا راگەیاند، هەریەکە لە مارکۆ ڤێراتی و کەیلۆر ناڤاس و ماورۆ ئیکاردی بۆ یارییەکە بانگهێشتکراون و ناویان لە لیستەکەدا هەیە، بەڵام خوان بیرنات و ئانخێل دی ماریا و نێیمار داسێلڤا بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکراون.
سبەی سێشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا کاتژمێر 11:00ی شەو میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close