ڕۆژنامەیەكی فەرەنسی پێكهاتەی سەرەكی پاریس بەرامبەر بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات

 

دوای ئەوەی دەركەوت كە نێیمار و دی ماریا و چەند یاریزانێكی دیكەی پاریس ناتوانن سبەی شەو لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بكەن، ڕۆژنامەیەكی فەرنسی پێكهاتەی پێشبینیكراوی خۆی بۆ یانەی پاریس خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (لیكیپ)ی فەرنسی كە لە یانەی پاریس سان جێرمان نزیكە پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی خۆی بۆ یانەی پاریس بۆ ئەم یارییە ئاشكرا كردوە، پێكهاتەكەش پشت بە تازەترین زانیاری دەبەستێت بەتایبەتی سەبارەت بەو یاریزانانی پێكانیان هەیە و ئەوانەی لە پێكانیش گەڕاونەتەوە، پێكهاتەكە بەم شێوەیەی خواروە دەبێت:

گۆڵپارێز: كیلۆن نافاز
بەرگری: فلۆرینیزی ، ماركینۆس، كیمپیپی، كورزاوا
ناوەڕاست : پارادیس ، ڤیراتی ، گۆیی
هێرشبردن: مباپی ، ئیكاردی ، مۆیسن كەین یان (سەرابیا)

ئەوەش وێنەی پێكهاتەكەی پاریس كە لە لیكیپ بڵاوكراوەتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close