ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئاتاڵانتا ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا

ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکەی ئاتاڵانتا ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا، دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە بۆ ئەم یارییە ئامادە نابێت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، دانی کارڤاخال دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا تەنیا دوای 25 خولەک یاریکردن تووشی پێکان بووەوە و لە رانی راستی هەمان پێکانی پێشووی نوێبووەوە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، کارڤاخال بە گریانەوە چووەتە ماڵەوە، چونکە دڵنیایە ماوەیەکی دیکە بەهۆی پێکانەکەی دادەبڕێت و بەرامبەر ئاتاڵانتا یاریی ناکات، کە جگە لە کارڤاخال هەریەکە لە سێرخیۆ رامۆس و مێلیتاو و ئۆدریۆزۆلا و مارسیلۆش پێکانیان هەیە و بەشداریی یارییەکە ناکەن، تەنیا ڤاران و مێندی و ناچۆ لە هێلی بەرگری بەردەستن.

رۆژی 24ی ئەم مانگە ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ئاتاڵانتا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close