ئه‌مشه‌و دێمبلی به‌رامبه‌ر ئالاڤێس یاریی بكات بارسێلۆنا پێنج ملیۆن یۆرۆ زه‌ره‌ر ده‌كات

ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و عوسمان دێمبلی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یاریی بكات، بارسێلۆنا زیانی پێنج ملیۆن یۆرۆی پێده‌گات.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و عوسمان دێمبلی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بكات ئه‌و پێویسته‌ بارسێلۆنا پێنج ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ به‌ بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی بدات.

به‌گوێره‌ی به‌ندێكی گرێبه‌سته‌كه‌ی دێمبلی كه‌ به‌رامبه‌ر 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندیی به‌ ریزه‌كانی بارسێلۆناوه‌ كردووه‌، هه‌ر وه‌رزێك ئه‌گه‌ر یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ 25 یاریی بكات ئه‌وا پێویسته‌ پێنج ملیۆن یۆرۆ به‌ یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ بدات، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و دێمبلی یاریی بكات ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ ده‌گاته‌ پێنج ملیۆن یۆرۆ.

دێمبلی ماوه‌یه‌كه‌ پێكان به‌رۆكی به‌رداوه‌ و 11 یارییه‌ له‌سه‌ریه‌ك یاریی ده‌كات و له‌ 25 یاریی 6 گۆڵ و 5 ئه‌سیستی كردووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close