ئەمڕۆ ئاتلەتیكۆ مەدرید بێ 6 ئەستێرەی ڕووبەڕووی گرانادا دەبێتەوە

 

كاتژمێر 4 ی ئێوارەی ئەمرۆ تیپەكەی دیگۆ سیمیۆنی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەڕووی گرانادا دەبێتەوە، بەپێی تازەترین هەواڵەكانی یانەكەش ئەمڕۆ ئاتلەتیكۆ لە توانای 6 یاریزانی كاریگەر بێ بەش دەبێت.

بەگوێرەی یانەی ئاتلیەتیكۆ مەدرید و میدیاكانی پایتەخت هەر یەكە لە جواو فیلیكس و دیمبلی و لیمار و هیریرا بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا یاری ناكەن و هەروەها یاریزان خیمینیز بەرگریكاری یانەكە بەهۆی پێكان بەشداری ناكات و جگە لەوەش یاریزان تریپێر بەهۆی سزاكانی یوفا ناتوانێت یاری بكات، لەبەر ئەم هۆكارەش سیمیۆنی چەند یاریزانێكی تیپی دووەمی بۆ ئەم یارییە بانگهێشت كردوە.

جێی ئاماژەیە، ئاتلەتیكۆ مەدرید تا ئێستا هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندی لیكماوەتەوە و خاون 51 خاڵ و دوویاری دووخراوە، لە كاتێكدا ڕیال مەدرید 46 خاڵی هەیە و بارسێلۆناش بە 43 خاڵ و سێیەمە و یارییەكی دواخراویشی ماوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close